مینۆی QR واتە میوان کۆدێک سکان دەکات و مینۆکەت لەسەر مۆبایلەکەی دەبینێت. پێویست نییە ئەپ دابەزێنێت و تۆش هەر کاتێک نرخ بگۆڕیت بێ چاپکردنەوە دەتوانیت.
بۆچی بۆ چێشتخانەکەت باشە؟
- نرخ و خواردن دەگۆڕیت لە یەک خولەکدا، بێ چاپکردنەوەی مینۆ.
- میوانی بیانی و خۆماڵی مینۆ بە زمانی خۆیان دەبینن: کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی و تورکی.
- وێنەی خواردنەکان زیاتر داواکاری دەهێنن.
چۆن دەستپێدەکەیت؟
یەکەم، وێنەی مینۆکەت و نرخەکان ئامادە بکە. دووەم، لە سیستەمەکەدا خواردنەکان و گروپەکان زیاد بکە. سێیەم، کۆدی QR چاپ بکە و لەسەر هەر مێزێک دایبنێ.
نرخ
پلانی Starter ی TU2 بۆ مینۆی دیجیتاڵ 15,000 دینار مانگانەیە، بێ هیچ کۆمیسیۆنێک. ئەگەر دەتەوێت میوان لە مێزەکەیەوە داوا بکات و گارسۆن و چێشتخانە بە سیستەم کار بکەن، پلانی Business 10,000 دینار مانگانەیە.